دوو بارمته‌ی ژنی كۆریای باشور كه له‌لایه‌ن میلیشـیاكانی تاڵیبانه‌وه له ئه‌فغانسـتان ڕفێنرابوون ئازاد كران.
دوو ژنه‌كه درانه ده‌سـتی كاربه‌ده‌ســتانی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، كه ناوبژیوانی له نێوان كۆریای باشور و چه‌كداره‌كانی تاڵیبان ده‌كه‌ن.
نوێنه‌ری تاڵیبان، به گوته‌ی خۆی وه‌ك نیشـانه‌یه‌كی نیازپاكی، به‌ڵێنی به ئازادكردنی دووان له 21 بارمته‌كه‌ی كۆریای باشوری دابوو.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه 23 هاوڵاتی كۆریای باشور له 19 ی مانگی حه‌وته‌وه له كاتی گشته‌كه‌یاندا له ناوچه‌ی غازنی بۆ كارێـكی خێرخوازی له‌لایه‌ن میلیشـیاكانی تاڵیبانه‌وه ده‌سـتگیركران.
له‌و كاته‌وه چه‌كداره‌كانی تاڵیبان 2 له ده‌ستـگیركراوه‌كانیان كوشتووه، وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشـتنی ژماره‌یه‌كی زیاتریش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ربێت و حكومه‌تی ئه‌فغانسـتان داواكانیان بۆ ئازادكردنی زیندانیـیه‌كانی تاڵیبان جێبه‌جێ نه‌كات.