سه‌رۆك وه‌زیری عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕێبه‌رانی سـیاسی عێراقی كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی ڕووبه‌ڕووی حكومه‌ته یه‌كگرتووه‌كه‌ی ده‌بنه‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نوری ئه‌لمالیكی گوتی ڕێبه‌رانی لایه‌نه جیاجیاكانی عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه یان سـێشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه.
حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی له قه‌یراندایه له‌وه‌تای له یه‌كی مانگی هه‌شته‌وه گه‌وره‌ترین هاوبه‌ندی عه‌ره‌به سوننه‌كان (به‌ره‌ی ته‌وافقی عێراقی) وه‌زیره‌كانی له حكومه‌ت كشـانۆته‌وه.
شـایانی باسه به‌ڕێز ئه‌لمالیكی به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی تایفی له سـاڵی 2006 دا حكومه‌تێـكی یه‌كگرتووی له لایه‌نه‌كانی شیعه و سوننه و كورد پـێـكهێنا. به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه به‌هۆی مانگرتن و كێشه ناوخۆیـیه‌كان ئیفلیج بووه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی نائومێدی خۆیان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌و به‌ره‌و پـێشـچوونه خاوه‌ی كه له پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانیدا ده‌نرێت.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانیاندا له دژی تۆڕه‌كانی ته‌قینه‌وه و ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده له‌و وڵاته 30 گومان لێـكراوی تێرۆریسـتیان ده‌سـتگیركردووه.
پـێـشـتر له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی ڕۆژی شه‌ممه له شه‌ڕدا له باشوری به‌غدا كوژراون. چواریان كاتێـك كوژراون كه خۆیان كردووه به ماڵـێـكی بۆمبڕێژكراودا له ناوچه‌ی عه‌ره‌بی جبور، پـێـنجهه‌میشـیان له كاتی پاسه‌وانیـكردندا له ناوچه‌یه‌كی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قه‌ی لێـكراوه و كوژراوه. هه‌ر پـێـنج سه‌ربازه‌كه‌ش ئه‌ندامی یه‌كه‌یه‌كی هێزێـكی مارینز بوون كه پـێش چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر له ده‌وروبه‌ری باشوری به‌غدا بڵاوكرانه‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی یاخیبووان.