له گوتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت پاكسـتان و ئه‌فغانسـتان هاوكاری له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا ده‌كه‌ن، وه ده‌شـڵێت پـێشه‌وه‌چوون له شه‌ڕی عێراقدا هه‌یه. به‌ڵام له گوتاری ڕادیۆیی پارتی دیموكراتدا كه ئه‌ندام كۆنـگرس، نوێنه‌ری سـتانی كالیفۆرنیا، ئێـڵن تاوشه‌ر Ellen Tauscher پـێشـكه‌شی كرد، ده‌ڵێت شه‌ڕی عێراق زیان به سـوپای ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ئه‌و دوو گوتاره ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.