وتووێژكه‌رانی تاڵیبان ده‌ڵێن وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 21 بارمته كۆریـیه‌كه ئازاد بكرێن كه سێ هه‌فته زیاتره ده‌سـتگیركراون، ئه‌گه‌ربێت و هه‌موو داواكاریـیه‌كانیان جێبه‌جێ
بكرێت.
ڕۆژی شه‌ممه خولی دووهه‌می وتووێـژه‌كان له شـاری غازنی ئه‌فغانسـتان ده‌سـتیـپـێـكرده‌وه، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی بۆ چه‌ند كاتژمێرێـك وتووێژ ئه‌نجام درا.
شـایانی باسه ڕفێنده‌ره‌كان به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شی كوشـتنی ژماره‌ی زیاتری بارمته‌كانی كۆریای باشور ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ربێت و حكومه‌تی ئه‌فغانسـتان و له‌شـكری ئه‌مریكا زیندانیـیه‌كانی تاڵیبان ئازاد نه‌كه‌ن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا حكومه‌تی ئه‌فغانسـتان داواكانی ڕه‌تكردوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری كاربه‌ده‌سـتێـك له سـیۆڵ بڵاویكرده‌وه كه‌وا ئازادكردنی بارمته‌كان به‌م نزیكانه نابێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه 23 هاوڵاتی كۆریای باشور له 19 ی مانگی حه‌وته‌وه له كاتی گشته‌كه‌یاندا له ناوچه‌ی غازنی له‌لایه‌ن میلیشـیاكانی تاڵیبانه‌وه ده‌سـتگیركران. له‌و ده‌مه‌شه‌وه 2 بارمته‌ی پـیاویان لێ كوشـتوون.