كه‌شتی واڵای ئاسـمانی ئه‌مریكا ئێنده‌ڤه‌ر Endeavour حه‌وت كه‌شـتیوانی ئاسـمانی هه‌ڵـگرد به‌ره‌و بنكه‌ی واڵای ئاسـمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه مامۆسـتایه‌كی قوتابخانه‌یان له
نێواندایه.
كه‌شـته‌كه ڕۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 6:36 ی پاش نیوه‌ڕۆ له شـاری كه‌یب كانه‌ڤێڕاڵی ویلایه‌تی فلۆریدا به‌ره‌و ئاسـمان ده‌رچوو.
شـایانی باسه له سـاڵی 2002 وه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م گه‌شتی ئه‌و كه‌شـتیـیه‌یه.
تیمی كه‌شتیـیه‌كه خانمێـكی ته‌مه‌ن 55 سـاڵ كه ناوی باربه‌ره مۆرگان له‌خۆده‌گرێت و مامۆسـتای قوتابخانه‌یه و ناسـا ده‌ڵێت به‌نیازه " پـۆلێـك له واڵای ئاسـمان" بكاته‌وه.
شـایانی باسه خانم باربه‌ره مۆرگان جێـگری كه‌شـتیوانی ئاسـمانی كریسـتا ماكۆڵف بوو، ئه‌وه‌ی له سـاڵی 1986 دا له‌گه‌ڵ شه‌ش كه‌شـتیوانی تردا له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌شتی
ئاسـمانی چالنجه‌ردا گیانیان له‌ده‌ست دا.
خانمی یه‌كه‌م لۆرا بوش ڕۆژی سـێشه‌ممه په‌یوه‌ندی به خانم باربه‌ره مۆرگان كرد و وه‌كو مامۆسـتایه‌ك بۆ مامۆسـتایه‌كی تر پـیرۆزبایی لێ كرد. خانم لۆرا بوش پـێشـتر مامۆسـتا بووه.
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی كه‌شـتیـیه‌كه بگاته بنكه‌ی واڵای ئاسـمانی نێوده‌وڵه‌تی، وه جێبه‌جێـكردنی كاره‌كانیشـیان به‌لایه‌نی كه‌م 11 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
به‌رپـرسـان له ناسـا هه‌ڵـدانی كه‌شـتیـیه‌كه‌یان یه‌ك ڕۆژ دواخست به‌هۆی گۆڕینی ده‌مه‌وانێـكی په‌سـتانی ناو كه‌شـتیـیه‌كه كه لێـیـده‌چوو.