له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكدا له گه‌ڕه‌كی سه‌دری شیعه‌نشین هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 30 تێرۆریسـتیان كوشـتووه.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ڕایگه‌یاند كه‌وا له میانه‌ی كرده‌وه سه‌ربازیـیه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا 12 گۆمان لێـكراویان ده‌سـتگیركردووه كه له‌شـكر به " گروپـێـكی تایبه‌ت" ناوزه‌ندی كردوون، وه بریتین له تۆڕێـكی تێرۆریستی كه ناسراون به‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی جۆری (EFPs) ی دژی زرێپـۆش له ئێرانه‌وه به‌ره‌و عێراق ده‌به‌ن.
هه‌وروه‌ها له‌شـكر ده‌ڵێت ئه‌و تۆڕه به‌شـداریشــیان له ڕه‌وانه‌كردنی ملیشـیاكان له عێراقه‌وه به‌ره‌و ئێران به مه‌به‌ستی مه‌شـقپـێـكردنیان كردووه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ئێران به كۆمه‌ك و پـشـتگیركردنی ملیشـیا شیعه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن. تارانیش ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌كاته‌وه.
له واشـنتۆنیش ڕۆژنامه‌ی USA Today بڵاویكرده‌وه كه‌وا وه‌زاره‌تی به‌رگری داوای له كۆنگرێس كردووه كه به به‌های نزیكه‌ی 750 ملیۆن دۆلار ماشـێنی زرێپـۆش له ڕێـگه‌ی فڕۆكه‌وه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق بكرێت كه به‌ره‌و ڕووی بۆمبی لاڕێ ده‌بنه‌وه.
ڕاپـۆرته‌كه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه ده‌شڵێت ئه‌و سه‌ودایه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت ڕێـگه به له‌شـكر ده‌دات به فڕۆكه زۆربه‌ی ئه‌و ماشێنه زرێپـۆشـانه ڕاسـته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی هێزه‌كان بكرێن له‌بری ئه‌وه‌ی به كه‌شتی ڕه‌وانه بكرێن كه ئه‌وه‌ش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ده‌وێت تا ده‌گه‌ن.