له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند هه‌نوكه نزیكه‌ی 162 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكایی له
عێراقدان، زیاتر له هه‌رچ كاتێـكی تری قۆناغی شه‌ڕه‌كه.
گوته‌بێژی پـنتاگۆن، برایان وایتمان گوتی هێزه نوێـیه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌و 161 هه‌زار سه‌ربازه زیادی كردووه كه له سـاڵی 2005 دا یارمه‌تی پاراسـتنی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی عێراقیان دا.
گوته‌بێژه‌كه گوتیشی له ماوه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو و له كاتی ئاڵوگۆڕكردنی هێزه‌كان ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان بۆ 156 هه‌زار كه‌م ده‌كرێنه‌وه.
له شـاری نیویۆركیش ڕۆژی سێشه‌ممه دیبلۆماتانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسیان له فراوانكردنی ڕۆڵی سـیاسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان له عێراق كردووه.
كاربه‌ده‌سـتێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی پـشـتیوانیـیه‌كی زۆر هه‌یه بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 65 به‌ره‌و 95 كه‌س. باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زاڵمای خه‌لیل زاد ده‌ڵێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت هانی پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له عێراق بدات و ناكۆكیـیه هه‌رێمیـیه‌كان كه‌م بكاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره ڕێبه‌رانی توركیا و عێراق قایل بوون به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان (په‌كه‌كه) له عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسـیان له ڕێ چاره‌كان كرد بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه. هه‌ردوو ڕێبه‌ره‌كه وتووێژه‌كانیان به ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌مدا.