سـوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند له ئاكامی هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا 8 تێرۆریست كوژران و
29 گومان لێـكراوی تریش ده‌سـتگیركران.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكریدا هاتووه كه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری بۆ سه‌ر ناوچه‌ی باكوری به‌غدای پایته‌خت به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به دوای ڕێبه‌رێـكی تۆڕی ئه‌لقاعیده له عێراقدا كه ده‌ستی هه‌یه له هێرشی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراودا 5 تێرۆریست كوژران.
له لایه‌كی دیكه‌وه سـوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزی هاوپه‌یمانان به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی كه ده‌سـتیان كه‌وتووه ڕۆژی سێشه‌ممه له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكریدا 3 تێرۆریسـتیان كوشت و 10 گومان لێـكراوی ئه‌لقاعیده‌شـیان له تكریت و موسـڵ و بێجی ده‌ستگیركردووه.
له هه‌واڵێـكی تردا، ڕۆژی سێشه‌ممه سـوپای ئه‌مریكا ده‌سـتگیركردنی فه‌رمانده‌یه‌كی سـوپای ئه‌لمه‌هدی سه‌ر به مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در ڕاگه‌یاند. به گوێره‌ی به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری باوه‌ڕ ده‌كرێت گومان لێـكراو فه‌رمانده‌ی ئه‌و تێرۆریسـتانه بووبێت كه هێرشـیان دژی هێزه‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها سـوپای ئه‌مریكا مردنی سه‌ربازێـكی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێـگا ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدای پایته‌خت ڕاگه‌یاند، وه ده‌ڵێت ئه‌و بۆمبه‌ی كه ماشـێنی سه‌ربازه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌و جۆری زرێـپـۆش بڕی لاڕێ بووه.
شـایانی باسه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی ئه‌و جۆره ته‌قه‌مه‌نی زرێپـۆش بڕه‌ی كه به (EFPs) ناسراوه به میلیشـیا شیعه‌كانی عێراق ده‌دات -- به‌ڵام تاران نكوڵی لێده‌كات.