30 مانگی حه‌وت بابه‌تێـك له‌سه‌ر عێراق له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزدا بڵاوكرایه‌وه كه له ئاماده‌كردنی هه‌ردوو شاره‌زای ناسراوه، مایكڵ ئۆهانڵن (Michael O'Hanlon)،
توێژه‌ری باڵا له ئنسـتـتیوتی برۆكینز له واشـنتۆن The Brookings Institution و كنـث پـۆڵـك (Kenneth M. Pollack)، به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه له ناوه‌ندی سابان بۆ ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنكه له واشـنتۆن.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێژێـكی له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ مایكڵ ئۆهانڵن سازكردووه.
مایكڵ ئۆهانڵن له میانه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت به ڕای من پـێویسـته عێراقیـیه‌كان تێبگه‌ن ئێمه چیدیـكه له‌و شه‌ڕه‌دا زیاتر نامێنینه‌وه ئه‌گه‌ر سیسـتمی سـیاسی عێراق هه‌روا به‌رده‌وام كاریگه‌ری خۆی له ده‌ست بدات.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.