پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پێنج شه‌ممه هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئۆتۆمبیلێکی له بنکه‌یه‌کی پۆلیسی باکوری به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 13 که‌س کوژراون و 15 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که خۆی کردووه به ناو گروپێکدا که له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی پۆلیس له شارۆچکه‌ی هیبهیب له پارێزگای دیاله به ڕیز ڕاوه‌ستابوون و داوای کارییان کردووه.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان 4 یاخیبوویان کوشتووه و 20 گومانلێکراوی دیکه‌یان ده‌ستگیر کردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه و زوویه‌کی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا کردویانه‌ته سه‌ر تۆڕی قاعیده له به‌غدا و موسڵ. له‌شکر گوتویه‌تی له نێو گیراوه‌کاندا دوو ڕێبه‌ری باڵای قاعیده‌یان له عێراق تیادابووه. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند هه‌فته‌ی ڕابردوو له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار که‌سێکی زۆر گه‌وره‌یان گرتووه پاش ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی شوێنی حه‌شارگه‌که‌ی زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ناوی ئه‌و که‌سه‌یان تاوه‌کو ئێستا ئاشکرا نه‌کردووه..
له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش کوشتنی سێ سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریکی ڕاگه‌یاند که له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکدا گیانیان له ده‌ستداوه.