پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕوودانی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له به‌غدا بۆته هۆی کوشتنی نزیکه‌ی 70 که‌س و برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه.
له یه‌کێک له هێرشه‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، به لایه‌نی که‌مه‌وه 50 که‌س کوژران و 60 که‌سی دیکه برینداربوون کاتێک هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له گه‌ڕه‌کی مه‌نسور تانکه‌رێكی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نی له نزیک به‌نزینخانه‌یه‌ک له خۆرئاوای به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه.
پێشتریش، ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو له نزیک فرۆشگایه‌کی به‌ناوبانگی ئایس کریم و شیرینی له ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به لایه‌نی که‌مه‌وه 17 که‌سی کوشتووه و زیاتر له 30 که‌سی دیکه‌ی بریندار کردووه. ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تریش له گه‌ڕه‌کی دۆره‌ی به‌غدا 3 که‌سی کوشت.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه له ئاکامی هێرشێکی بۆمباران له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کوژراون و 6 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. له میانه‌ی هێرشێکی جودا، سه‌ربازێکی تری ئه‌مه‌ریکی گیانی له ده‌ستداوه.