له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمان سێ گومانلێکراوی تیرۆریستی سه‌ر به هێزی قودسی ئێرانیان ده‌ستگیرکردووه.
ڕاگه‌یاندنه له‌شکرییه‌که ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی هێزی ئه‌مه‌ریکی بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌کی گومان‌لێکراوان له ناوچه‌ی شوعله له به‌غدا که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌کانه، گومانلێکراوه‌کان ده‌ستگیرکراون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن چوار گومانلێکراوی تر له میانه‌ی هه‌مان هه‌ڵمه‌ته‌دا کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان باوه‌ڕیشیان وایه که‌وا ئه‌و گومانلێکراوانه به‌شێکن له شانه‌یه‌کی قاچاخچی که له ئێرانه‌وه چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه ده‌هێنن. تاوه‌کو ئێستاش ئاشکرا نی‌یه که‌وا ئه‌و گومانلێکراوانه خه‌ڵکی کوێن.
پێشتریش، پۆلیسی عێراقی له به‌غدا گوتی له شاری کوت ته‌رمی 31 که‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه که باوه‌ڕده‌کرێت قوربانی تیمه‌کانی کوشتن بن.
هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی هه‌لیکۆپته‌رێکی ئه‌پاچی ناچاربوو به شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بنیشێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراوه‌وه قه‌ی لێ‌کرا. کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری گوتیشیان هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که به بێ زیان ڕزگارییان بووه و تاقیکردنه‌وه‌ی پزیشکی ئاساییانه‌یان بۆ کراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕووداوه‌که هێشتا له ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه‌دایه.