وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆنده‌لیزا رایس و وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گه‌یتس له دره‌نگانێکی ڕۆژی سیشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای عه‌ره‌بستانی سعودییه و ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی باڵای سعودی‌دا کۆبونه‌وه. له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا، کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی و سعودی سه‌باره‌ت به عێراق و کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گفتوگۆیان کرد.
رۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش له هه‌موو بڕیاردانێکدا سه‌باره‌ت به داهاتووی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق، سه‌قامگیری ناوچه‌که له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
کۆنده‌لیزا رایس و رۆبه‌رت گه‌یتس سه‌ردانێکی هاوبه‌شیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێکرد و ئامانجه‌که‌یان دڵنیاکردنه‌وه‌ی ووڵاتانی ناوچه‌که‌یه به تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر زیادبوونی کاریگه‌ری ئێران له ناوچه‌که‌دا، هه‌روه‌ها بۆچوونی هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌کان به‌رامبه‌ر به ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که وا باوه‌ڕده‌که‌ن له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریکا زۆر به خێرایی له عێراق بکشێته‌وه و هه‌موو بێ سه‌روبه‌ری ووڵاته‌که له دوای خۆیان به‌جێ بهێڵن