كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕێكه‌وتنامه پێشنیاركراوه‌كه‌ی فرۆشتنی چه‌كی ڕاگه‌یاند. به پێی ڕێكه‌وتنه‌كه، بڕی 13 ملیار دۆلار یارمه‌تی له‌شكری به میسر ده‌درێت و بڕی 30 ملیار دۆلار له یارمه‌تی له‌شكریش به ئیسرائیل ده‌درێت.
خانم رایس ڕۆژی دووشه‌ممه پێش ده‌ست پێكردن به گه‌شته‌كه‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گه‌یتس ئه‌م تێبینیانه‌یدا و به نیازن له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یانددا داوای پشتگیری بۆ سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی عێراق بكه‌ن.
خانم رایس گوتیشی ئه‌و یارمه‌تی‌یه له‌شكرییانه له ماوه‌ی 10 ساڵ دا به میسر و ئیسرائیل ده‌درێت. هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی ڕێكه‌وتنی نوێ‌یه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودییه و ووڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب‌دا.
رایس گوتیشی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت پشتگیری هێزه‌كانی ووڵاته میانه‌ڕه‌وه‌كان بكات تاوه‌كو به گژی كاریگه‌ری خراپی ئێران و سوریا و قاعیده و گروپی حیزبوڵای چه‌كداره شیعه‌كانی لوبنان له هه‌رێمه‌كانیاندا بچنه‌وه.
رایس و گه‌یتس له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی باڵا له شه‌ره‌م ئه‌لشێخی میسر كۆده‌بنه‌وه و له پاشدا به‌ره‌و جه‌دده له عه‌ره‌بستانی سعودییه به‌ڕێ ده‌كه‌ون.