پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له به‌غدا بووه هۆی كوشتنی 6 كه‌س و به‌م شێوه‌یه ته‌قینه‌وه‌كه كۆتایی هێنا به‌و ئاهه‌نگ و خۆشی‌یه‌ی عێراقی‌یه‌كان ده‌یانگێڕا به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی تیپی عێراقی له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئاسیادا.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه له گۆڕه‌پانی ئه‌لته‌یه‌ران ڕوویدا كه ناوه‌ندی گواستنه‌وه و گه‌یاندنه له به‌غدا و له ئاكامدا 30 كه‌سیش برینداربوون.
بۆمبه‌كه ته‌قیه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هاتۆچۆی ئۆتۆمبیل كرایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا قه‌ده‌غه كرابوو تاوه‌كو عێراقی‌یه‌كان به سه‌لامه‌تی ته‌ماشای یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی ئاسیا بكه‌ن كه له جه‌كارتا به‌ڕێوه‌چوون. هه‌فته‌ی ڕابردووش، هێرشی ته‌قینه‌وه‌كان له دوای یارییه‌كه‌ی نێوان عێراق و كۆریای باشور بووه هۆی كوشتنی 50 كه‌س له به‌غدا.
له لایه‌كی دیكه، ڕێكخراوی ئۆكسفامی به‌ریتانی گوتی برسێتی و نه‌خۆشی له ناو عێراق‌دا ته‌شه‌نه‌ی كردووه. ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ناوبراو ده‌ڵێت له سه‌دا 28 ی منداڵانی عێراقی كێشه‌ی به‌دخۆراكیان هه‌یه و له سه‌دا 15 یان به به‌رده‌وامی توانای كڕینی خوارده‌مه‌نی‌یان نی‌یه. ئه‌م ڕێژانه‌ش به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێش 2003 دا زۆر به‌رزتر بۆته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوی ئۆكسفام جێرمی هۆبس گوتوشیه‌تی ڕووداوه توندوتیژییه‌كانی عێراق و كاره گه‌نده‌ڵی‌یه‌كان و ناسه‌قامگیری ڕه‌وشی سیاسی بوونه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌موو كێشه مرۆیی‌یه‌كانی شاردۆته‌وه.