به‌ره‌ی ته‌وافوق که گه‌وره‌ترین گروپی عه‌ره‌به سونه‌کانه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقیدا، هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه له په‌رله‌مان و حکومه‌ت ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌تی مالکی داخوازییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌کات.
ئه‌و پرسیاره‌ی لێره‌دا دێته پێشه‌وه ئه‌وه‌یه، ئایا حکومه‌ته‌که‌ی مالکی مل بۆ ئه‌و داوایانه ئه‌دات؟
ڕۆژنامه‌وان ستران عه‌بدوڵا ده‌ڵێت "پێم وانی‌یه حکومه‌تی مالکی له‌سه‌ر ئه‌و داوایانه ڕازی بێت چونکه حکومه‌تی مالکی خۆی که‌متر ته‌جاوب له‌گه‌ڵ داخوازی ئاسایی هه‌ر لیستێکی تری په‌رله‌مانی ده‌کات که داخوازییه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی پێشخستنی پرۆسه‌ی سیاسی بێت و چ جا ئه‌و داخوازییه له لایه‌ن به‌ره‌ی ته‌وافوقه‌وه بێت که مه‌به‌ستی‌یه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی په‌ک بخات و بشێوێنێت، هه‌روه‌ها‌ش ئه‌مه چه‌ند جارێکه به‌ره‌ی ته‌وافوق خۆی له پرۆسه‌ی سیاسی زویر ده‌کات و له نه‌تیجه‌شدا هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رله‌مان."
هاوکاتیش، ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناو عێراق‌دا خۆی له عه‌ره‌به سونه‌کان نزیک ده‌کاته‌وه. ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سونه‌کان تا چه‌ندێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وته هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ندێکیش له گروپه‌کانی تری ناو په‌رله‌مان وه‌ک لیستی ئه‌لعه‌راقی‌یه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی پشتیوانی له داواکانی به‌ره‌ی ته‌وافوق بکه‌ن، تا چه‌ندێک ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی گۆڕانکاری هاوسه‌نگی له ناو په‌رله‌مان‌دا و تا چه‌ندێکیش فشار ده‌خاته سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی مالکی؟.
له میانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ستران عه‌بدوڵا‌دا کردی، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی تری تایبه‌ت به عێراق درایه‌وه. بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی لێدوانه‌که، کرته له‌سه‌ر ئه‌و به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.