سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیلی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی هیچ ناڕه‌زاییه‌کی نی‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی کراوه سه‌باره‌ت به فرۆشتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کی ئه‌مه‌ریکی به بڕی 20 ملیار دۆلار به عه‌ره‌بستانی سعودییه و ووڵاتانی دیکه‌ی که‌نداو.
به‌ڕێز ئۆلمه‌رت گوتی حکومه‌ته‌که‌ی تێده‌گات له پێویستی به‌هێزکردنی ئه‌و ووڵاته عه‌ره‌بی‌یه میانه‌ڕه‌وانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی‌یه‌کانی ئێران ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌هاش تێده‌گات له پێویستی بوونی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو له نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا.
له‌و چه‌کانه‌ش که له ڕێکه‌وتنه‌که‌دا باسی لێکراوه، تۆپ هاویژی سه‌ته‌لایتی و که‌شتی جه‌نگی ده‌ریایی گه‌وره‌یه. به پێی ڕێکه‌وتنه پێشنیارکراوه‌که، ئیسرائیلیش سوود وه‌رده‌گرێت و بڕی یارمه‌تی‌یه له‌شکرییه‌کانی ئیسرائیل به ڕێژه‌ی له سه‌دا 25 زیاد ده‌کرێت واتا له ماوه‌ی 10 ساڵدا، ئیسرائیل ساڵانه بڕی 3 ملیار دۆلار وه‌رده‌گرێت. ئێستاش ئیسرائیل خۆی ساڵانه بری 2.4 ملیار دۆلار له یارمه‌تی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی وه‌رده‌گرێت.
باوه‌ڕده‌کرێت، ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی فرۆشتنی چه‌ک له‌م هه‌فته‌یه‌دا له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه کۆنده‌لیزا رایس و وه‌زیری به‌رگری رۆبه‌رت گه‌یتس ڕابگه‌یه‌ندرێت.