پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه، بۆمبێک له بازاڕێکی قه‌ره‌باڵغی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیه‌وه وله ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 4 که‌س کوژراون و 10 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمان 16 گومانلێکراوی تیرۆریستیان ده‌ستگیرکردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجامیانداوه و ئامانجه‌که‌شیان ڕێکخراوی قاعیده بووه له عێراق.
سه‌ربازه‌کان دوو هه‌ڵمه‌تیشیان کردۆته سه‌ر شارۆچکه‌ی ته‌رمی‌یه و له ئاکامدا 5 یاخیبوو ده‌ستگیرکراون و له نێویاندا دادوه‌رێکی سه‌ر به قاعیده‌ی تیادا هه‌بووه. شه‌ش گومانلێکراوی تیرۆریستی تر له میانه‌ی دوو هه‌ڵمه‌تی تریش له باشور ته‌رمی‌یه ده‌ستگیرکراون. هه‌روه‌ها له‌شکر پێنج گومانلێکراوی تریشی له شاری سامه‌را گرتووه و
له لایه‌کی دیکه، حکومه‌تی عێراقی ڕه‌خنه‌ی له گه‌وره‌ترین گروپی سونه‌کان گرتووه که ئه‌ندامێتی خۆیان له په‌رله‌مان هه‌ڵپه‌ساندووه و به‌شداری حکومه‌ت ناکه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی ته‌واو ده‌که‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، به‌ره‌ی ته‌وافوق مۆڵه‌تی یه‌ک هه‌فته‌ی به سه‌رۆک وه‌زیری نوری ئه‌لمالکی داوه که داخوازییه‌کانیان جێبه‌جێ بکات بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌کداره شیعه‌کان و گۆڕان له چۆنێتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌کان و ده‌ستگیرکردنی گومانلێکراوه‌کان‌دا.