مشتومڕه‌كانی تایبه‌ت به سیاسه‌تی عێراق له نێوان ژماره‌یه‌ك له سیناتۆره‌كان و ژه‌نه‌ڕاڵه له‌شكرییه‌كان له كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن. ئه‌و مشتومڕانه‌ش له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌ندامانی كۆنگرس داوای كشانه‌وه له عێراق ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌و كشانه‌وه‌یه بكرێت، ئه‌مه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان بۆ مانه‌وه له عێراق‌دا تاوه‌كو بتوانن ستراتیژییه‌كانی سه‌رۆك بوش جێبه‌جێ بكه‌ن.
زۆربه‌ی سیناتۆره كۆمارییه‌كان، و داوای گۆڕانی ڕێباز و كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان ده‌كه‌ن. سیناتۆره‌كان چاوه‌ڕێی ڕاپۆرته‌كه‌ی مانگی نۆ ناكه‌ن كه بڕیاره ژه‌نه‌ڕاڵه له‌شكرییه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا ئاماده‌ی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی كۆنگرس به زۆری سه‌رنج ده‌خه‌نه سه‌ر ژماره‌ی قوربانی‌یه‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق كه مانگانه نزیكه‌ی 100 سه‌ربازییان لێده‌كوژێت. تاوه‌كو ئێستاش ژماره‌ی قوربانی‌یه‌كان گه‌یستونه‌ته زیاتر له 3600 سه‌رباز.
ژه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان دڵنیگه‌رانی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕه‌خنه‌كانی كۆنگرسیش تاوه‌كو ئێستا نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆیان بگۆڕن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پلانه نوێ‌یه‌كه‌ی ئاسایش چۆن كار ده‌كات.
ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان له‌شكرییه‌كان داوای كاتی زیاتر ده‌كه‌ن و نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی په‌یامه‌كانیان هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كۆنگرس نی‌یه.
شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی برایان دارلینگ له دامه‌زراوه‌ی هێریته‌یجه‌وه ده‌ڵێت پێویسته ئه‌ندامانی كۆنگرس دانانی ڕێبازه‌كانی ئاسایش بۆ ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان و سه‌ركرده له‌شكرییه‌كه‌یان سه‌رۆك بوش به‌جێ بهێڵن.
ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش له‌ییرد ئاندرسن، ئه‌میش هاوكۆكه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كۆنگرس ده‌یگرێت، به‌ڵام گوتی ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان له‌و و له ئه‌ندامانی كۆنگرسیش باشترێك ده‌توانن بڕیار له‌سه‌ر ڕه‌وشی عێراق بده‌ن.
به‌ڵام هه‌ندێ له ئه‌ندامانی كۆنگرس و شیكه‌ره‌وانی دیكه ده‌پرسن و ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زانیارییانه‌ی له لایانه و ئه‌و شاره‌زایی‌یه‌ی هه‌یانه، هه‌روه‌ها به هه‌موو نیه‌تێكی پاكی‌یانه‌وه، ئایا ده‌توانن له شیكردنه‌وه‌كانیان‌دا بۆ كاره‌كانی خۆیان له عێراق، بێ لایه‌ن بن.