نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای 129 ملیۆن دۆلار یارمه‌تی ده‌كات تاوه‌كو بۆ خه‌رجیاتی خوێندنی ده‌یان هه‌زار منداڵی ئاواره‌ی عێراقی به‌كاربهێنرێت و ئه‌و منداڵانه بتوانن بچن بۆ قوتابخانه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌و پاره‌یه به حكومه‌ته‌كانی وه‌ك سوریا و ئوردون و میسر و لوبنان ده‌درێت كه میوانداری ئاواره عێراقی‌یه‌كان ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی 155 هه‌زار منداڵ له ووڵاته‌كانیاندایه.
ئه‌م داوایه له لایه‌ن ئاژانسی ئاواره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دارایی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رچوو كه ده‌ڵێت زیاتر له دوو ملیۆن عێراقی به‌هۆی ڕووداوه توندوتیژییه‌كان بۆ ووڵاتانی دراوسێیان ڕایانكردووه وه‌ك سوریا و ئوردون.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌ڵێت نزیكه‌ی 500 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی هه‌یه كه له ته‌مه‌نی قوتابخانه‌دان، به‌ڵام زۆربه‌یان ناتوانن بخوێنن و یاخود پێداویستی‌یه‌كانی قوتابخانه بۆ‌یان دابین نه‌كراوه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، ووڵاتی ئوردون میوانداری كۆنگره‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌ك ڕۆژییان كرد كه تایبه‌ت بوو به كێشه‌ی ئاواره عێراقی‌یه‌كان. عه‌ممان ده‌ڵێت ئاواره عێراقی‌یه‌کانی ئوردون خه‌رجیاتی ساڵانه‌یان ده‌گاته یه‌ك ملیار دۆلار.