له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، 22 ی مانگی حه‌وتی ساڵی 2007 دا هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، گه‌لی توركیا نوێنه‌ری خۆیان بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن و ئه‌وانیش سه‌رۆكی ووڵات ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، 41 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه.
زۆربه‌ی كاندیده‌كان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌ی له سه‌دا 10 ئاسته‌نگێكه له به‌رده‌م زۆربه‌ی پارته‌كاندا. هه‌ر پارتێك كه بیه‌وێت گروپێكی له نێو په‌رله‌ماندا هه‌بێت ده‌بێت به لایه‌نی كه‌مه‌وه له سه‌دا 10 ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بهێنێت. كورده‌كانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ك كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كه‌ن.
به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و ده‌خیلی شه‌ممۆ میوانداری سێ میوان ده‌كات: سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی توركیا ئه‌حمه‌د تورك و سیاسه‌تمه‌دار د. ناجی كوتلای و لێكۆڵه‌ره‌وه سه‌ردار شه‌نگول.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه، كرته له‌سه‌ر ئه‌و لینكه یان به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.