سه‌رۆکی ئێرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت بڕیاره‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چه‌سپاندنی گه‌مارۆ له دژی ووڵاته‌که‌ی، ڕێگه له تاران ناگرێت که به‌رنامه‌ی ناوه‌کی خۆی هه‌بێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ڕۆژی چوارشه‌ممه به ته‌له‌فزیۆی ڕه‌سمی ئێرانی گوت ئه‌گه‌رچی 300 بڕیاریش ده‌ربچێت ئه‌وا چالاکی‌یه ئه‌تۆمی‌یه‌کانی ئێران هه‌ڵناوه‌شێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی به‌رنامه ناوه‌کی‌یه‌که‌ی ئێرانی یاسایی‌یه و خۆی بۆ داخوازییه‌کانی خۆرئاواییه‌کان شل ناکات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دوو کۆمه‌ڵه بڕیاری گه‌مارۆدانی به‌سه‌ر ئێران‌دا چه‌سپاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕازی نه‌بووه به ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.
هاوکات، ئاژانسی هه‌واڵی حکومه‌تی رووسیا ده‌ڵێت ده‌زگایه‌کی ناوه‌کی بۆ ئێران دروستکراوه و به لایه‌نی که‌مه‌وه تاوه‌کو مانگی نۆی ساڵی 2008 ناخرێته گه‌ڕ. ئاژانسی ناوبراو ده‌ڵێت پرۆژه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌ی بوشه‌هر ساڵێک له دواوه‌یه به‌هۆی ئه‌و ناکۆکی‌یه داراییه‌ی له نیوان ئێران و رووسیادا په‌یدا بووبوو.
به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م ده‌زگایه له مانگی نۆی ئه‌مساڵدا بخرێته گه‌ڕ و به‌م شێوه‌یه ده‌بێته یه‌که‌م ده‌زگای ووزه‌ی ناوه‌کی له ئێران‌دا.
جێی باسه، پیتاندنی یۆرانیۆم و پلوتۆنیۆم له‌وانه‌یه له دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی‌دا به‌کاربهێنرێت. ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌کانی ئێران تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی که هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات، به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ئه‌تۆمی‌یه‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیخوازانه به‌کارده‌هێنێت.