ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی سزای مه‌رگیان به‌سه‌ر دوو کوردی ئێرانی‌دا سه‌پاندووه. به پێی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی " Amnesty International " ، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور له مانگی یه‌کی ڕابردوودا ده‌ستگیر کراوه. حه‌سه‌نپوور ئه‌ندامی پێشووی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی گۆڤاری هه‌فتانه‌ی کوردی و فارسی " ئاسۆ" بووه که له مانگی هه‌شتی ساڵی 2005 دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی‌یه‌وه داخرا. هیوا بوتیماریش که بزاڤکارێکی مافی کورده‌کانه له ئێران ئه‌میش له مانگی یه‌کی ڕابردوودا ده‌ستگیر کرا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌ڵێن هه‌ردوو ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه ئۆپۆزسیۆنانه‌ی کورده‌کان کارییان کردووه که له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه قه‌ده‌غه کراون. خوشکی به‌ڕێز حه‌سه‌نپوور، خانم له‌یلا ده‌ڵێت ئه‌و تاوانانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه هه‌ڵه‌ن. خانم له‌یلا گوتیشی " هۆکاری ده‌ستگیرکردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران نایانه‌وێت بزاڤکارانی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆی وه‌ک ئیدلال قه‌وامی و سدیق که‌بوودوه‌ند و کاڵا جه‌وان مه‌رد ببینن که ئه‌مانیش له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووه‌وه له زیندان‌دا ماونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها دانیشتوویه‌کی تری شاری مه‌ریوان به ناوی هیوا بوتیمار له‌گه‌ڵ براکه‌مدا حوکمی مردنی به‌سه‌ردا دراوه.".
حکومه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش زۆر نیگه‌رانه له به‌رامبه‌ر به‌رده‌وامی ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی گروپه نه‌ژادییه که‌مایه‌تیه‌کانی وه‌ک ئازه‌ری‌یه‌کان و کورده‌کان و عه‌ره‌به‌کان و گروپه که‌مایه‌تیه ئاینی‌یه‌کانی وه‌ک به‌هاییه‌کان.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ووتاره‌که و زانینی بۆچوونی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره کردارانه، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.