کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت بڕیاره‌که‌ی ئێران بۆ له سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌وانی کورد، بڕیارێکی " له ڕاده به‌ده‌ر و شه‌رمه‌زاره".
ڕێکخراوی په‌یامنێرانی بێ سنور ده‌ڵێت دادگایه‌کی شاری مه‌ریوان له ناوچه کوردییه‌کانی باکوری خۆرئاوای ئێران، ئه‌و بڕیاری له سێداره‌دانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و عه‌بدولواحد"هیوا" بۆتیمار داوه.
ڕێکخراوی ناوبراو داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات که ده‌ست بخاته ناو مه‌سه‌له‌که‌وه و هه‌وڵی ڕاگرتنی بڕیاری جێبه‌جێکردنی ئه‌و له سێداره‌دانه بدات.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وانه‌که بۆ گۆڤاری ئاسۆ کارییان کردووه که له مانگی هه‌شتی ساڵی 2005 دا داخرا.
په‌یامنیرانی بێ سنور ده‌ڵێن له میانه‌ی ئه‌و دادگایی کردنه داخراوه‌ی ئه‌نجامدراوه، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور تاوانبارکراوه به‌وه‌ی که سیخوڕه و " ئاسایشی نیشتمانی خستۆته مه‌ترسی‌یه‌وه." هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی کورد نوسینی هه‌بووه و چاوپێکه‌وتن و لێداونیشی کردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له میدیای بیانی‌دا و له نێویاندا ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا. به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا تاوانه‌کانی دژ به بۆتیمار ئاشکرا نی‌یه.