ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌م كه‌مێكیش بینه‌ری شانۆی كوردی بووبێت یان له دووره‌وه ئاشنای بواری شانۆی كوردی بێت، ئه‌وا ناوی میوانی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی بیستووه.
نمایشته‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هه‌م وه‌ك ئه‌كته‌ر و هه‌میش وه‌ك ده‌رهێنه‌ر سه‌رساممان ده‌كات. شانۆی " مه‌لی ده‌ریای چایكۆڤ" و " گه‌شته‌كه‌ی حه‌سه‌ن" ، دوو مونه‌ی باشن بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
هونه‌رمه‌ند كارمه‌ران ره‌ئووف ده‌مێ ساڵه سه‌رقاڵی بواری شانۆیه و ئه‌زموونێكی گه‌وره و گرانی هه‌یه و پێشتریش خۆی له قه‌ره‌ی هه‌ندێ كاری ته‌له‌فزیۆنیش داوه. ئێستاش له شاری لاهای ووڵاتی هۆڵه‌ندا، سه‌رقاڵی پرۆڤه‌ی شانۆیه‌كی نوێ‌یه به ناوی "ده‌رگا". ئه‌م شانۆیه به زمانی كوردی و هۆڵه‌ندیش له هۆڵه‌ندا نمایش كراوه، هه‌روه‌ها له ئه‌ڵمانیا و به نیازن له شاره‌كانی كوردستانی عێراقیش پێشكه‌شی بكه‌ن.
شانۆی "ده‌رگا" له لایه‌ن یوسف ئه‌لسائغ نوسراوه و له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند كامه‌ران ره‌ئووفه‌وه ده‌رهێنراوه. ئه‌كته‌ره به‌شداربووه‌كانی ئه‌م شانۆیه‌ش بریتین له شادان فوئاد، شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌ش، سیروان جه‌مال و سۆران ئیسماعیل.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆكه‌ی هونه‌رمه‌ند كامه‌ران ره‌ئووف، كرته له‌سه‌ر ئه‌و به‌سته‌ر یاخو لینكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.