پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان توانیان سه‌ركه‌وتنێكی ئێجگار گه‌وره به ده‌ست بهێنن له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوون.
پارتی ناوبراو توانیان نزیكه‌ی له سه‌دا 47 ی ده‌نگه‌كان ببه‌نه‌وه و به‌م شێوه‌ێه توانیان 340 له 550 كورسی په‌رله‌مان كۆنترۆڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پارتی گه‌لی كۆمارییه‌كان له سه‌دا 20 و پارتی گه‌لی نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان له‌سه‌دا 14 ی ده‌نگه‌كانیان به ده‌ستهێنا. پتر له 24 كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و له نێویاندا كاندیده كورده‌كان توانیان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن.
به‌م شێوه‌یه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان خۆی بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سیاسی داهاتووی خۆی ئاماده ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته لای لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م باسه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.