پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن یاخیبوان ڕۆژی شه‌ممه پاسێکی بچوکیان له ناوچه‌یه‌کی زۆرینه‌ی شیعه‌کان له ناوچه‌ی به‌له‌د له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و 11 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه‌دا، له‌شکری عێراقی گوتی سه‌ربازه‌کانیان 5 چه‌کدارییان کوشتووه و 46 گومانلێکراوی تریشیان ده‌ستگیرکردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله له نزیک سنوری ئێرانی ئه‌نجامیانداوه.
هێزه‌کانی هاوپه‌یمان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی کوژراوه پاش ئه‌وه‌ی له میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له نزیک پارێزگای دیاله به سه‌ختی برینداربوو.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکدا گوتی له میانه‌ی هێرشێکی ئاسمانی له‌شکر بۆ سه‌ر یاخیبوان له باکوری به‌غدا، به لایه‌نی که‌مه‌وه 6 یاخیبوو کوژراوه و پێنجی دیکه برینداربوون. له‌شکر ده‌ڵێت ئه‌م هێرشه ئاسمانی‌یه‌یان ئه‌نجامدا پاش ئههوه‌ی چه‌کدارانی شارۆچکه‌ی حوسه‌ینی‌یه ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرد.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتیشی ڕۆژی شه‌ممه هێزه‌کانی هاوپه‌یمان 14 گومانلێکراوی تیرۆریستیان له ناوه‌ند و خۆرئاوای عێراق ده‌ستگیرکردووه.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ده‌ڵێن ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌کانیان لێدانی تۆڕی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یه له ناوچه‌کانی ده‌وروپشتی تاجی و فه‌للوجه و به‌له‌د.
فه‌رمانده‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش له عێراق ڕۆژی هه‌ینی گوتیان هێزه‌کانی هاوپه‌یمان پێویستیان به کاتی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراق سه‌قامگیر بکه‌ن و مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی بکه‌ن تاوه‌کو ئاشتی ووڵاته‌که بپارێزن.
ژه‌نه‌ڕاڵ واڵته‌ر گاسکن، فه‌رمانده‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له پارێزگای ئه‌نبار گوتی هێرشه‌کانی دوژمن له پارێزگای ئه‌نبار که‌م بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دامه‌زراندنی هێزی عێراقی دوو ساڵی پێده‌چێت تاوه‌کو بتوانن ئه‌رکی ئاسایشی ووڵات به ته‌واوه‌تی بگرنه ده‌ست.
فه‌رمانده‌یه‌کی تر به ناوی ژه‌نه‌ڕاڵ ریک لینچ که فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له باشوری به‌غدا ده‌کات، له میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تت پرێس‌دا گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیار له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بدرێت ئه‌وا له‌شکری ئه‌مه‌ریکی دووچاری مه‌ترسی له ده‌ستدانی ئه‌و ده‌ستکه‌وتنانه ده‌بێته‌وه که له بواری ئاسایش‌دا به ده‌ستیان هێناوه.
جێی باسه، ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه هاوکاتن له‌گه‌ڵ ئه‌و مشتومڕانه‌ی سیاسه‌تمه‌داران له واشنتۆن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له عێراق.