سه‌رۆك بوش داوا له یاسادانه‌ران ده‌كات ناكۆكی‌یه پارتیزانی‌یه‌كانیان به‌لاوه بنێن و ئه‌و به‌رنوسه تایبه‌ته په‌سه‌ند بكه‌ن كه داوای نوێكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌له له‌شكرییه‌كان و زیادكردنی موچه‌ی سه‌ربازه‌كانی هێزی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی هه‌ینی له كۆشكی سپی ئه‌م قسانه‌ی كرد پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دێرین و خێزانی له‌شكری‌دا كۆبۆوه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه له دژی ڕێبازی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ین له شه‌ڕی عێراق‌دا، پێویسته پشتگیری له زیادكردنی موچه‌ی سه‌ربازه‌كان بكه‌ن.
سه‌رۆك بوشی سه‌ر به كۆمارییه‌كان گله‌یی له یاسادانه‌ره دیموكراته‌كانیش كرد و گوتی مشتومڕی تایبه‌ت به خه‌رجیاتی شه‌ڕه‌كه‌یان كردۆته مشتومڕێكی سیاسی و سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌دوێن. هه‌روه‌ها نائومێدی خۆی نیشاندا له به‌رامبه‌ر په‌سه‌ند نه‌كردنی ئه‌و یاسایه له لایه‌ن یاسادانه‌رانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك پشوو وه‌ربگرن.
له مانگی پێنجی ڕابردوودا، سه‌رۆك بڕیارێكی ده‌ركرد سه‌باره‌ت به دابین كردنی 100 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجیاتی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانستان. ئه‌و بوجه‌یه‌ش تاوه‌كو مانگی نۆی داهاتوو بڕ ده‌كات.