سه‌رۆكی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی، Joost Hiltermann ، جووست هیلته‌رمان له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا كتێبێكی نوێی بڵاوكردۆته‌وه به ناونیشانی په‌یوه‌ندی ژه‌هراوی، عێراق، ئه‌مه‌ریكا و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه یاخود
A Poisonous Affair: America, Iraq, and the Gassing of Halabja
.
له ساڵی 1988دا و له میانه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران‌دا، به هه‌زاره‌ها که‌س له ئاکامی هێرشه کیمیاوییه‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه له کوردستانی عێراق کوژران. له‌و کاته‌دا، هه‌ردوو ووڵات یه‌کترییان تاوانبار ده‌کرد. له پاشدا واده‌رکه‌وت که سه‌دام حوسه‌ین و به یارمه‌تی هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌کانی ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌م کتێبه‌ی هیلته‌رمان باس له چیرۆکی هێرشی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و چۆنێتی به‌کارهێنانی گازی کیمیایی له دژی گونده کوردنشینه‌کان و سه‌ربازه ئێرانی‌یه‌کان و هه‌روه‌ها فه‌رامۆشکردنی مه‌سه‌له‌که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ده‌کات.
ئه‌م كتێبه سه‌رنجی زۆر له شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كورد به تایبه‌تی ڕاكێشاوه. بۆ ووردبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه و زانیارییه‌كانی ناوی، سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز هیلته‌رمان سازكرد. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆكه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.