دیپلۆماتی باڵای ئه‌مه‌ریكی له عێراق هۆشداری ده‌دات له دژی كشانه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق به بێ دانانی هیچ مه‌رجێك بۆ كشانه‌وه‌یان.
باڵیۆز رایان كرۆكه‌ر گوتی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به ووشه‌یه‌ك ڕه‌وشی عێراق وه‌سف بكات، ئه‌و ووشه‌یه " ترس" ده‌بێت.
كرۆكه‌ر ڕۆژی پێنج شه‌ممه بۆ كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م تێبینیانه‌یدا و گوتی كشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرساندنی توندوتیژی نه‌ژادی له ووڵاته‌كه‌دا.
رایان كرۆكه‌ر له ڕێگه‌ی وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه له به‌غداوه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوبراودا کرد و گوتیشی كشانه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی كه‌لێنێك له ناو عێراق‌دا په‌یدا ده‌كات و قاعیده و ئێران سوودی لێ ده‌بینن بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان. ئه‌مه‌ریكاش پێشتر ئێرانی تاوانبار كردووه به‌وه‌ی یارمه‌تی یاخیبووه شیعه‌كانی عێراق ده‌دات.
دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریكی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی ڕه‌وشی عێراق زۆر ئاڵۆزه و كێشه‌ی سه‌ره‌كی، بوونی دیارده‌ی لایه‌نگرتنی گروپی نه‌ژادی جیاوازه له ناو هێزه‌كانی عێراقی‌دا و به تایبه‌تی له نێو ڕیزه‌كانی هێزی پۆلیس‌دا. هه‌روه‌ها گوتی حكومه‌تی عێراقی ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه‌یه و هه‌ڵوێستیشی وه‌رگرتووه و ئاشكرایه كه ده‌بێت كاری زیاتر بكرێت.