گه‌وره‌ترین گروپی سونه‌کان، به‌ره‌ی ته‌وافوق، ڕایگه‌یاند که‌وا په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به گروپه‌که‌یان کۆتایی به مانگرتنه پێنج ڕۆژییه‌که‌یان ده‌هێنن.
یاسادانه‌رانی سونه‌کان له مانگی شه‌شی ڕابردوودا چوونه ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان پاش ئه‌وه‌ی یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانیان به ناوی مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی له پۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆکی په‌رله‌مان لابرا. هاوکاتیش، یه‌کێک له ئه‌ندامه باڵاکانی گروپی به‌ره‌ی ته‌وافوق گوتی مه‌شهه‌دانی سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی په‌رله‌مان ده‌کات.
له لایه‌كی دیكه، شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و وه‌رگێڕێکی عێراقی کوژراون پاش ئه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له نزیک کاروانه‌که‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکدا گوتیان ئه‌و هێرشه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویداوه و ئه‌و سه‌ربازانه‌ش به‌شێکن بوون له‌و یه‌که سه‌ربازییانه‌ی که هه‌وڵی ڕێگه‌گرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نیان بۆ ناو پایته‌خت ده‌گرت.