نوێنه‌رانی شه‌ش ووڵات له به‌یژینگ کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌ستی دانانی خشته‌یه‌کی کاتی بۆ کۆریای باکور تاوه‌کو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌کی‌یه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش له پایته‌ختی ووڵاتی چین به‌ڕێوه ده‌چێت له کاتێکدا که کاربه‌ده‌ستی باڵای ناوه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت کۆریای باکور ده‌زگای زیاتری ناوه‌کی داخستووه.
دانوستانده‌رانی کۆریای باکور و باشور له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا و چین و ژاپۆن و رووسیا پێکه‌وه کارده‌که‌ن بۆ دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ ده‌ستپێکردن به جێبه‌جێکردنی به‌شی دووه‌می ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه‌ی داوا له کۆریای باکور ده‌کات شوێنی هه‌موو ده‌زگا ناوه‌کی‌یه‌کانی ئاشکرا بکات و هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه.
سه‌رۆکی شاندی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش، کریستۆفه‌ر هیڵ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌شبینی خۆی نیشاندا و گوتی له‌وانه‌یه هه‌نگاوه‌کانی ناو ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌یه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌واو بکرێت.
جێی باسه، کۆریای باکور ڕازی بووه به نه‌هێشتنی به‌رنامه ناوه‌کی‌یه‌که‌ی له به‌رامبه‌ر ده‌ستکه‌وتنی یارمه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی دیپلۆماسی.
سه‌رۆکی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش، موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتی پیۆنگ یه‌نگ پێنج به‌شی ده‌زگای ناوه‌کی یۆنگ بیۆنی داخستووه.