سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی عێراقی ئاماده‌ن ئاسایشی ته‌واوه‌تی له سه‌رانسه‌ری ووڵات‌دا بگرنه ده‌ست هه‌رچ کاتێک که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی عێراق چۆڵ بکه‌ن.
نوری ئه‌لمالکی ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی که هێشتا هێزه‌کانی عێراقی پێویستیان به مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر و ده‌زگا و ئامڕازی تایبه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کاره‌کانیان هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه، ڕۆژی شه‌ممه له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق گوتی ڕۆژی پێنج شه‌ممه سه‌ربازه‌کانیان 46 ده‌زگای موشه‌ک هه‌ڵدانیان دۆزیوه‌ته‌وه که به‌ره‌و ڕووی بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له باشوری به‌غدا دانراون. هه‌مان ڕاگه‌یاندن ئاماژه‌ش ده‌دات به‌وه‌ی که سی و چوارییان موشه‌کی دروستکراوی ئێرانیان پێوه بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش ڕۆژی شه‌ممه گوتی وه‌رگێڕێکی عێراقی که بۆ ئاژانسه‌که‌یان کاری کردووه له‌گه‌ڵ دوو براکه‌یدا ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌غدا کوژراون و وا پێده‌چێت کارێکی توندوتیژی نه‌ژادی بێت. ئاژانسه‌که ده‌شڵێت ئه‌و وه‌رگێڕه خێزانی هه‌بووه و دوو خوشکیشی له ژیاندا ماون.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتوشیه‌تی سه‌ربازه‌کانیان 6 تیرۆریستیان کوشتووه و 18 گومانلێکراویشیان ده‌ستگیر کردووه که له ناوه‌ند و باکوری عێراق‌دا ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان به‌ڕێوه بردووه. له‌شکر گوتی ئه‌و گروپه له پارێزگای دیاله له پێناو پاراستنی خۆیان ژنان و منداڵانیان له‌گه‌ڵ خۆیاند تێکه‌ڵکردووه . دوای ئازادکردنی ئه‌و خه‌ڵکه سیڤیڵانه، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان داوای هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌که کردووه و له ئاکامدا 6 تیرۆریسته‌که کوژراون.
له شاری موسڵیش، له‌شکر ده‌ڵێت پیاوێکیان ده‌ستگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت ڕێبه‌رێکی باڵای ئه‌لقاعیده بێت له عێراق‌دا. هێزه‌کانی هاوپه‌یمان ڕێبه‌رێکی تریشیان ده‌ستگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت سه‌رپه‌رشتی تۆڕێکی ئۆتۆمبیل ته‌قاندنه‌وه‌ی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا کردبێت.
پۆلیسی عێراقیش له به‌غدا ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر ماڵێک له باشوری به‌غدا و هه‌ر 8 ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌یان کوشتووه.