له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ‌دا (2007)، سه‌دام حوسه‌ین و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی پێشووی پارتی به‌عس به‌هۆی تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی و جینۆسایدی دژ به كورده‌كان حوكمی له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا درا. دوایترینی ئه‌و سزای مردنانه به‌سه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید و ژماره‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستی پێشووی تردا جێبه‌جێكرا.
له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، موعته‌به‌ر شیروانی به هاوكاری عومه‌ر شێخ موس سه‌رنوسه‌ری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكی میوانداری دادوه‌ر ڕزگار موحه‌ممه‌د ئه‌مین دادوه‌ری دادگایی كردنه‌كانی سه‌دام حوسه‌ین ده‌كات و له میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر لایه‌نی یاسایی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه و كاریگه‌ری سیاسی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م پرۆسه‌یه له لایه‌ن دادگای باڵای عێراقی‌یه‌وه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.