چاوه‌ڕێ ده‌کرێت سه‌رۆک بوش ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕاپۆرتێک پێشکه‌ش بکات که تیایدا کاره‌کانی حکومه‌تی عێراقی هه‌ڵبسه‌نگێنێت. باوه‌ڕده‌کرێت، سه‌رۆک بڵێت حکومه‌تی عێراقی تا ڕاده‌یه‌ک به پێی پێویست به‌ره‌وپێشچوونیان به ده‌ست هێناوه له هێنانه‌دی نیوه‌ی ئه‌و ئامانجه سیاسی و له‌شکرییانه‌ی له لایه‌ن کۆنگرسه‌وه بۆیان دانرابوو.
له مانگی پێنجی ڕابردوودا، کۆنگرس ڕێگه‌یدا به به‌رده‌وام بوون له دابین کردنی دارایی بۆ شه‌ڕی عێراقی به‌و مه‌رجه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی بوش له 15 ی مانگی حه‌وت و 15 مانگی نۆی داهاتوودا، ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپێشچوونی عێراقی‌یه‌کان پێشکه‌ش بکات.
کاربه‌ده‌ستانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش د‌ه‌ڵێن له‌و 18 ئامانجه‌ی بۆ عێراقی‌یه‌کان دیاریکراوه ته‌نها له هه‌شتیان‌دا، به‌ره‌وپێشچوون به‌دی کراوه. به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست ڕاده‌گه‌یه‌نێت هێشتا له مه‌سه‌له گرنگه‌کانی په‌یوه‌ند به ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسی گشتی، به‌ره‌وپێشچوونێکی ئه‌وتۆ به ده‌ست نه‌هێنراوه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش‌یش داوای له کۆنگرس کردووه که کاتی زیاتر به سه‌ربازه ئه‌ـه‌ریکی‌یه‌کان له عێراق بده‌ن تاوه‌کو بتوانن سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که ئه‌و 30 هه‌زار سه‌ربازه‌ی بۆ هێزی ئه‌مه‌ریکی له عێراق زیاد کران، ته‌نها له‌م دواییانه‌دا ده‌ستیان کردووه به دامه‌زراندنی خۆیان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش، سیناتۆر ئۆڵیمپیا سنۆو چووه ڕێزی ئه‌و یاسادانه‌ره کۆمارییانه‌ی داوای گۆڕان له ستراتیژی سه‌رۆک بوش له عێراق‌دا ده‌که‌ن. له‌و کۆمارییانه‌ی دیکه‌ش که داوای گۆڕانی ستراتیژییه‌کانی شه‌ڕییان کردووه بریتین له ریچارد لوگار، جۆرج ڤۆینۆڤیچ و پیت دۆمێنیسی.
سه‌رۆکی زۆرینه‌ی دیموکراته‌کانیش له ئه‌نجومه‌نی سینات، سیناتۆر هاری رید گوتویه‌تی ئه‌و خوازیاره به‌هۆی زیادبوونی نیگه‌رانی له نێو کۆمارییه‌کان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق فشار بخاته سه‌ر به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش که ستراتیژی خۆی له عێراق بگۆڕێت.