ووته‌بێژێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی پێنج شه‌ممه هێرشێکی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی پێنج له‌و شه‌ش چه‌کداره‌ی کوشتووه که بۆمبی لاڕێیان له‌ناوه‌ندی شاری دیوانیه له باشوری عێراقدا چاندووه.
پێشتریش، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان 19 گومانلێکراوی تیرۆریستیان له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا کوشتووه. له ڕاگه‌یاندنێکدا، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گوتی ئه‌و یاخیبووانه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌کانی ناوه‌ند و باکوری عێراقدا ده‌ستگیرکراون. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی باوه‌ڕده‌کرێت یه‌کێکیان سه‌رۆکی چالاکترین شانه‌ی تیرۆریستی بێت له شاری موسڵی باکوری عێراق. دووانی تریشیان باوه‌ڕده‌کرێت سه‌ر به گروپی "جه‌یش ئه‌لمه‌هدی" بن و له به‌غدا چالاکی بگێڕن. له‌شکری مه‌هدیش له لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانه‌وه تاوانبارکراون به‌وه‌ی هێرش له‌ناو ووڵاته‌که‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتی یاخیبوان 11 که‌سیان کوشتووه دوای ئه‌وه‌ی له ناو ماڵێکدا ده‌رگایان له‌سه‌ر داخستوون و له پاشدا ماڵه‌که‌یان ته‌قاندونه‌ته‌وه. ووته‌بێژێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی ئه‌و هێرشه له خۆرئاوای به‌غدا ڕوویداوه و واپێده‌چێت کرداری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بێت له دژی خاوه‌نی ماڵه‌که که بۆ هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆی عێراقی کارده‌کات.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، وه‌زیری ناوخۆی عێراقی گوتی هێزه‌کانی ئاسایش ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر 200 پشتێنی بۆمب چێنراوی هێرشبه‌رانی خۆکوژییان دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌م پشتێنانه له‌ناو لۆرییه‌کدا بوون که له سوریاوه هاتۆته ناو عێراقه‌وه.