ڕێکخراوی ئاواره و په‌ناهه‌ندانی سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌مه‌وه 367 که‌س له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ‌دا کوژراون کاتێک هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ئاوی نێوان سۆماڵیا و یه‌مه‌نیان داوه.
ووته‌بێژی ڕێکخراوی " UNHCR " جێنیفه‌ر پهیگۆنیس ده‌ڵێت ئاستی قوربانی‌یه‌کان به‌رزبۆته‌وه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابروودا که له ماوه‌ی هه‌موو ساڵه‌که‌دا 328 که‌س بوونه‌ته قوربانی.
پهیگۆنیس ڕۆژی سێشه‌ممه به ڕۆژنامه‌وانی ڕاگه‌یاند 118 که‌سی دیکه‌ش دیارنین پاش ئه‌وه‌ی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ی که‌نداوی عه‌ده‌نه‌یانداوه.
ئاژانسی ناوبراو گوتی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، 77 به‌له‌م گه‌یشتۆته یه‌مه‌ن و 8،600 ئاواره‌ی تیادابووه که زۆربه‌یان سۆماڵی و ئه‌ثیوپی بوون.
خانم پهیگۆنیس گوتیشی زۆربه‌ی ئاواره‌کان له کاتی ئه‌م په‌ڕینه‌وانه‌دا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی قاچاخچی‌یه‌کان به زۆر له به‌له‌مه‌کانیان هه‌ڵیان ده‌ده‌نه خوارێ و وازییان لێده‌هێنن تاوه‌کو ده‌خنکێن و هه‌ندێکی ترییان لێیان ده‌درێت تا ده‌مرن.