پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت هێرشه‌کانی ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوو بوونه‌ته هۆی کوشتنی زیاتر له 100 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 100 که‌سی دیکه‌ش.
یه‌کێک له ڕووداوه‌کان له بازاڕێکی کراوه‌ی قه‌ره‌باڵغی گوندی ئامرلی له باکوری به‌غدا ڕوویداوه کاتێک لۆرییه‌کی بارهه‌ڵگر له ناو بازاڕه‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌کی زۆر له دوکان و ماڵه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه وێران بوون. باوه‌ڕده‌کرێت زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئه‌م گونده تورکومانه شیعه‌کان بن.
ڕۆژی هه‌ینیش، ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه له ناوچه‌یه‌کی نیشته‌جیی کورده شیعه‌کان له پارێزگای دیاله له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له نزیک سنوری ئێران. .ئه‌م هێرشه‌ش 22 قوربانی لێکه‌وتۆته‌وه و 17 که‌سیش برینداربوون.
له به‌غداش، به لایه‌نی که‌مه‌وه 2 سه‌ربازی عێراقی و که‌سێکی سیڤیڵ کوژراون کاتێک ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕیژکراو له خاڵێکی پشکنینی له‌شکری له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیه‌وه.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و وه‌رگێڕێکی عێراقی له به‌غدا کوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیش ڕایگه‌یاند که‌وا سه‌ربازێکی به‌ریتانی له میانه‌ی پێکدادانێکی توندی شاری به‌سره له باشوری عێراق کوژراوه.