وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه کۆنده‌لیزا رایس له به نیازه له 16 مانگی حه‌وت‌دا ده‌ست به گه‌شته‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریکا بکات. خانم رایس به نیازه له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی‌دا کۆببێته‌وه و ئاماده‌ی کۆنگره‌یه‌کی بازرگانی بێت که له ئاکرا ی پایته‌ختی غانا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی خانم رایس به پێنجه‌م گه‌یشتی تایبه‌تی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا داده‌نرێت، به‌ڵام یه‌که‌م سه‌ردانی‌یه‌تی له دوای ئه‌وه‌ی گروپی چه‌کداری حه‌ماس ده‌سه‌ڵاتی غه‌ززه‌ی گرتۆته ده‌ست.
کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه گوتویه‌تی خانم رایس له سه‌ره‌تای سه‌ر‌دانه پێنج ڕۆژییه‌كه‌یدا به نیازه له ڕامه‌ڵا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باس‌دا کۆببێته‌وه و له ئورشه‌لیم - قودسیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئیسرائیلی ئێهود ئۆلمه‌رت‌دا کۆببێته‌وه.
هه‌روه‌ها باوه‌ڕده‌کرێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌ی چوارقۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له میسر ببێت که باوه‌ڕده‌کرێت ئه‌مه‌ریکا و روسیا و یه‌کێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌شداری تیادا بکه‌ن و پێشنیاری جێبه‌جێکردنی پلانێکی نوێ بکه‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌ی نه‌خشه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له ساڵی 2003 دا پێکه‌وه نرا.
چاوه‌ڕێش ده‌کرێت، ڕؤژی دووشه‌ممه پلانی ره‌سمی گه‌شته‌که‌ی خانم کۆنده‌لیزا رایس ئاشکرا بکرێت و باوه‌ڕده‌کرێت سه‌ردانی چه‌ند ووڵاتێکی دیکه‌ش بکات وه‌ک له‌وانه‌ی که تاوه‌کو ئێستا ئاشکرا کراون.