Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای یارمه‌تی زیاتر بۆ ئوردون و سوریا ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌و ئاواره‌ عێراقیانه‌ی ڕوویانكردۆته‌ ووڵاته‌كانیان


ئاژانسی ئاواره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت " له جێگای خۆیدا نی‌یه " كه ئوردون و سوریا به‌ ته‌نها جێهێڵراون بۆ ئه‌وه‌‌ی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئاواره‌ عێراقی‌یه‌كاندا بكه‌ن.

ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بڕی 70 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه ‌به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان له‌و كێشه‌یه‌دا، به‌ڵام ووته‌بێژی ڕێكخراوه‌كه‌ له جنێڤ ده‌ڵێت ئوردون و سوریا پێویستیان به‌ یارمه‌تی زۆر زیاتر هه‌یه‌. جێی باسه‌، نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره‌ی عێراقی له ده‌ستی ڕووداوه‌ توندوتیژییه‌كان به‌ره‌و سوریا و ئوردون ڕایان كردووه‌.

له لایه‌كی دیكه‌، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا سێ تیرۆریستیان كوشتووه‌ و 8 گومانلێكراوی یاخیبووی دیكه‌شیان ده‌ستگیركردووه‌.

له‌شكر ده‌شڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ندامێكی گومانلێكراوی قاعیده‌یان له عێراق گرتووه‌ كه‌ باوه‌ڕده‌كرێت به‌رپرسی چاودێریكردنی هێرشه‌ تیرۆریستی‌یه‌كان بووبێت و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی جیهادییه‌كانی داوه‌.

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ناو ئاهه‌نگێكی ژنهێنان له به‌غدا بووه‌ هۆی كوشتنی 17 كه‌س و برینداربوونی 25 كه‌سی دیكه‌.

XS
SM
MD
LG