دوا به دوای ده‌رچوونی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی بنکه له ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به باری زیندانیان له کوردستانی عێراق، حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی به هاوسه‌ری به‌ندکراوێکی شاری هه‌ولێری کوردستانی عێراق کرد.
هاوسه‌ری ئه‌و به‌ندکراوه به ناوی خانم نه‌شمیل ده‌ڵێت سێ ساڵ زیاتره هاوسه‌ره‌که‌ی له لایه‌ن ئاسایشی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیرکراوه. ئه‌م به‌ندکراوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگه له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیاری ئازادکردنی دراوه، هێشتا له زیندان‌دا ماوه‌ته‌وه.
به پێی خانم نه‌شمیل هۆکاری ده‌ستگیرکردنی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کاتێک سه‌ردانی شاری موسڵی کردووه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشکی له گه‌ڕانه‌وه‌دا ژن و پیاوێکی له‌گه‌ڵ خۆیدا سه‌رخستووه دوای ئه‌وه‌ی داوای پیشاندانی ڕێ و شوێنیان لێکردووه. خانم نه‌شمیل ده‌ڵێت له پاشدا ئاسایش گرتوویانه و ئه‌و باوه‌ڕی وایه هاوسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گیرابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ک پێیان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و ژن و پیاوه‌ی سه‌ریخستوونه‌ته ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه ئیسلامی بوون.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه، کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگی‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.
له لایه‌کی دیکه، ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی به د. شوان موحه‌ممه‌د وه‌زیری مافی مرۆڤی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه کردووه و ده‌ڵێت ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ر زیندانی‌یه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ته‌نها له‌سه‌ر زیندانی‌یه‌کانی ئاسایش بووه و ئه‌وانه‌ن که په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌بووه. ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ش له‌و کاته‌دا بووه که هه‌ردوو ئیداره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم یه‌کیان گرتۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی داوه به‌وه‌ی که ڕاپۆرته‌که که‌موکوڕی تیادایه و ده‌ڵێت دوو لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا پێکهێنراوه و ئێستا له کارکردندان.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م گفتوگۆیه ده‌توانن بچنه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی خشته‌ی ئۆدیۆ و له به‌رنامه‌ی کاتژمێر 16 ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوێی لێ‌بگرن که له نیوه‌ی دووه‌می بابه‌ته‌کانی ئه‌و کاتژمێره‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.