دادگایه‌كی ئێرانی حوكمی نزیكه‌ی 3 ساڵ زیندانیكردن و 10 جار لێدانی توند به قامچی به‌سه‌ر بزاڤكارێكی مافی ژنان دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شداری ڕێپێوانێكی قه‌ده‌غه‌كراوی كردبوو.
پارێزه‌ری دڵ‌ئارام عه‌لی ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی خانم ناوبراو تاوانباركرابوو به‌وه‌ی ئاماده‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی تایبه‌ت به مافه‌كانی ژنان له تاران بووه كه له مانگی شه‌شی ساڵی 2006 دا به‌ڕێوه‌چوو. حكومه‌تی ئێرانیش ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایاسایی له قه‌ڵه‌مداوه. خانم دڵ‌ئارام عه‌لی یه‌كێك بووه له‌و 70 كه‌سه‌ی له‌و خۆپیشاندانه‌دا ده‌ستگیركران.
پارێزه‌ره‌كه‌ی عه‌لی ده‌ڵێت ئه‌م جۆره سزادانه، نایاساییه و به نیازن داوای پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا له دادگا بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه، حكومه‌تی ئێرانی فه‌رمانیداوه به داخستنی ڕۆژنامه‌ی "غولام حوسه‌ین كاربه‌سچی" كه بڵاوكراوه‌یه‌كی ناوداری ریفۆرمسته‌كانه له ئێران و بۆ دووه‌م جاره حكومه‌ت بڕیاری داخستنی ده‌دات.
جێی باسه حكومه‌تی ئێرانی بۆ یه‌كه‌م جار كه ده‌ستی كرد به هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوانی داخستنی ده‌زگاكانی بڵاوكردنه‌وه كردله ساڵی 2000 دا، له ڕۆژنامه‌ی "هه‌م میهه‌ن" ه‌وه ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام دیسانه‌وه له مانگی پێنجی ڕابروودا له بازاڕه‌كاندا ده‌ركه‌وته‌وه.