له‌شكری ئه‌مه‌ریكی، ئێران و گروپی چه‌كداری لوبنانی حیزبوڵا تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی چه‌كیان بۆ چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق دابین كردووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ كێڤن بێرگنه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا گوتی ئه‌ندامێكی باڵای حیزبوڵایان به ناوی عه‌لی مو‌سا ده‌قده‌ق له مانگی سێی ڕابردوو له باشوری عێراق ده‌ستگیركردووه. ژه‌نه‌ڕاڵی ناوبراو ده‌ڵێت هه‌موو جارێك ڕاهێنه‌رانی هێزی قودسی ئێران و حیزبوڵا مه‌شق به 20 - 60 چه‌كدار له ئێران ده‌كه‌ن و پاشان بۆ عێراقیان ڕه‌وانه ده‌كه‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ بێرگنه‌ر هێزه‌كانی قودسی تاوانباركرد به‌وه‌ی به‌شدارییان له هێرشه‌كه‌ی مانگی یه‌كی ڕابردوو له كه‌ربه‌لا كرد كه تیایدا پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی تیادا كوژرا.
ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی موحه‌ممه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ئه‌و تاوانانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ده‌ڵێت كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندنی چه‌وت و ناشرین بڵاوده‌كه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له لا هه‌بێت.
هاوكاتیش له میانه‌ی دوایترین ڕووداوی توندوتیژییه‌كانی عێراق‌دا، ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو ڕۆژی دووشه‌ممه له بازارێكی به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 9 كه‌س كوژراون و زیاتر له 30 كه‌سیش بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و مارینێك له میانه‌ی چه‌ند ڕووداوێكی جودا له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا له عێراق كوژراون.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ڕاشیانگه‌یاند كه‌وا دادگایه‌كی عێراقی سزای مردنی به سه‌ر چوار تیرۆریست‌دا چه‌سپاند و دوو له‌وانه چه‌كداری بیانین و به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستانی سعودییه‌ن.