به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی، گروپی سه‌ره‌کی سونه‌کان له نێو حکومه‌تی کابنه‌تی عێراقی‌دا، ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا له کابنه‌تی حکومه‌ت ده‌کشێنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی داواکاری یاسایی له دژی وه‌زیری که‌لتوری عێراقی ئه‌سعه‌د که‌مال هاشمی که سونه‌یه پێشکه‌ش به دادگا کراوه.
هاشمی که ئێستا خۆی شاردۆته‌وه، تاوانبار کراوه به‌وه‌ی پیلاندانه‌ری هه‌وڵی کوشتنی یاسادانه‌رێکی عێراقی بووه له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا. یاسادانه‌رانی سونه‌ش ده‌ڵێن ئه‌و تاوانباریکردنه پاڵپشتێکی سیاسی له دواوه‌یه.
دکتۆر کرمانج گوندی له زانکۆی ویلایه‌تی ته‌نه‌سی‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سونه‌کان کاریگه‌رییه‌کی زۆر خراپی له‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌ی مالکی ده‌بێت.
د. گوندی له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م تێبینیانه‌یدا و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆکه، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.