کاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانی پله‌ی هۆشیاری هه‌ڕه‌شی تیرۆریستیان بۆ به‌رزترین ئاست به‌رزکردۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی دوو پیاو ئۆتۆمبیلێکی جۆری "SUV" ی خۆیان کێشا به ده‌رگای تێرمیناڵی سه‌ره‌کی فڕۆکه‌خانه‌ی گلاسگۆ له سکۆتله‌ندا. هه‌روه‌هاش دۆزینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو له ناوه‌ندی له‌نده‌ن‌دا.
له پاش ئه‌م ڕووداوانه‌دا، ئاسایشی شوێنه گشتی‌یه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان به تایبه‌تی و هه‌موو شوێنه گرنگه‌کان توند کراوه. هه‌روه‌هاش هێزه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانیا 5 که‌سیان ده‌ستگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به ڕووداوه‌که‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی گلاسگۆ له سکۆتله‌ندا هه‌بووبێت. هێشتاش گه‌ڕان به شوێن گومانلێکراوانی تریشدا به‌رده‌وامه.
له‌م باره‌یه‌وه، ڕۆژنامه‌وان مینا سواره که دانیشتووی له‌نده‌نه ده‌ڵێت له سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا‌دا، هێزه‌کانی پۆلیس له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان و خه‌ڵکیش ژیانی ڕۆژانه‌ی ئاسایی خۆیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن. هاوکاتیش هاوکاری هێزه‌کانی پۆلیس ده‌که‌ن و له هه‌رچ شوێنێکدا شتێک ببینن، به هێزه‌کانی پۆلیس و کاربه‌ده‌ستانی ڕاده‌گه‌یه‌نن.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌ی خانم مینا سواره بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.