له نێوه‌ندی ڕۆشنبیری باشوری کوردستان‌دا، نیگه‌رانی‌یه‌ک دروست بووه سه‌باره‌ت به ئازادییه‌کانی ڕاده‌ربڕین. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه له پاش ڕاگرتنی نمایش‌کردنی زنجیره درامای " ئاریا " له که‌ناڵه‌كانی کوردسات و خاک.
ئه‌م زنجیره‌یه پاش په‌خشکردنی شه‌ش ئه‌ڵقه لێی ڕاگیرا دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک مه‌لا ڕه‌خنه‌یان له دراماکه گرتووه. هادی مه‌هدی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م دراما ته‌له‌فزیۆنی‌یه ده‌ڵێت زنجیره‌که خۆی 28 ئه‌ڵقه بووه و پاش مۆنتاژکردنی کراوه به 22 ئه‌ڵقه.
لێره‌دا ئه‌م ڕووداوه جێی گه‌لێ پرسیاره، له‌وانه کێ له پشتی‌یه‌وه‌ن؟ چۆن که‌ناڵی کوردسات ژماره‌یه‌ک ئه‌ڵقه‌ی لێ پێشکه‌ش ده‌کات و له پاشدا ڕایده‌گرێت؟ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێنه پاڵ به‌شداربووانی ئه‌م درامایه له چ سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه‌یه؟ ئایا ئه‌و درامایه ئه‌و هه‌موو مشتومڕه هه‌ڵده‌گرێت؟ ئایا ئه‌رکی پیاوانی ئاینی‌یه بڕیار له‌سه‌ر کارێکی هونه‌ری بده‌ن؟ ڕێکخراوه هونه‌رییه‌کان، هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران بۆ خۆیان له کوێی ئه‌م ڕووداوه‌دا‌ن؟ ئایا درامای ئاریا مه‌به‌ستی لێدانی پیرۆزێتی ئاینه؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه، به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی میواندارێتی نوسه‌ر ئه‌حمه‌د ڕه‌زا نوسه‌ری درامای " ئاریا " ده‌کات که ده‌ڵێت ئێستا ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێ هه‌ڕه‌شه بوونه‌ته‌وه و ئێستا خۆیان شاردۆته‌وه. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌که گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ئازاد جوندییانی لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌کات بۆ زانینی هۆکاری ڕاگرتنی په‌خشکردنی ئه‌و درامایه و ده‌ڵێت دراماکه ڕاگیرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌وته ژێر فشار و گوشاری ڕای گشتی‌یه‌وه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌که، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.