Accessibility links

له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له به‌غدا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه بیست و یه‌ک که‌س کوژران


له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له ناوه‌ندێکی به هاتوچۆی به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه بیست و یه‌ک که‌س کوژران.

کاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌ڵێن چل که‌سی تر له هێرشی رۆژی پێنج‌شه‌ممه بریندار بوون که له گه‌ره‌کی به‌یعه‌ی زۆرینه شیعه روویدا. به‌لایه‌نی که‌مه‌وه چل ئۆتۆمبیل له ته‌قینه‌وه‌که‌دا له‌ناو چوون.

هه‌ر له‌ به‌غدا، گوله هاونێک له گه‌ره‌کی شۆرجه ته‌قیه‌وه‌و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه دوو که‌س کوژران.

له باشووری عیراق، له‌شکری به‌ریتانی رایگه‌یاند که‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی که‌نار شه‌قام سێ سه‌ربازی به‌ریتانی له شاری به‌سره کوژران.

هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی ته‌رمی بیست پیاویان به‌ سه‌ربراوی له باشووری به‌غدا دۆزیه‌وه.

XS
SM
MD
LG