رۆژی چوارشه‌ممه تۆنێ بلێر دوا گوتاری پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کرد، ته‌نیا چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیر پێشکه‌ش به ژنه‌شا ئهلیسابێت بکات.
هه‌ر ئه‌مرۆ ژنه‌شا داوا له وه‌زیری دارایی و سه‌رۆکی پارتی کار، گۆردن براون ، ده‌کات وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر حکومه‌تێکی نوێ پێك بێنێت.
له کاتی سه‌رۆک وه‌زیریدا، به‌رێز بلێر رۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو له گه‌راندنه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ئێرله‌ندای باکوور، به‌کار هێنانی هێز له دژی ده‌سه‌لاتدارانی سربیا له کۆسۆڤۆ و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری به‌ریتانیا.
شایانی باسه له دوا رۆژی کاری وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیر رۆژی سێشه‌ممه، به‌رێز بلێر پێشوازی له ئارنۆلد شوارتزنهیگهر فه‌رمانداری ویلایه‌تی کالیفۆرنیای ئه‌مریکی کرد.