ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ڕوودانی چوار ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی له سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 36 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
یه‌کێک له ته‌قینه‌وه‌کان له بنکهیهكی سه‌ره‌کی پۆلیسی عێراقی له شاری به‌یجی باکوری عێراق ڕوویدا کاتێک هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به خۆیی و تانکه‌ره پڕ له سووته‌مه‌نییه‌که‌یه‌وه خۆی ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا 15 که‌سی کوشت.
هه‌روه‌ها هێرشبه‌رێکی خۆکوژی دیکه به خۆیی و ئۆتۆمبیله‌که‌یه‌وه هێرشی کرده سه‌ر ئۆفیسی فه‌رمانداری شاری حلله‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌کان له باشوری به‌غدا و له ئه‌نجامدا 8 که‌س گیانیان له ده‌ستدا.
له به‌غدای پایته‌ختیش، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ 12که‌سی کوشت کاتێک بۆمبه چێنراوه‌کانی هۆڵی دانیشتنی هۆتێلی قه‌ره‌به‌ڵغی مه‌نسوری ته‌قانده‌وه که له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی بیانی و عێراقیه‌وه به‌کار ده‌هێنرێت. له نێو قوربانییه‌کاندا، سه‌رۆک تیره‌یه‌کی(عه‌شیره‌ت) ناوداری تیادابووه.
له شاری موسڵی باکوری عێراقیش، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک یه‌کێک گیانی له ده‌ستدا.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ناوه‌ندی به‌غدا له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان 43 گومانلێکراوی تیرۆریستیان ده‌ستگیرکردووه. له‌شکر گوتوشیه‌تی سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی هێرشه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا گیانی له ده‌ستداوه.