له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمان 4 تیرۆریستیان کوشتووه و 14 گومانلێکراوی یاخیبووییان ده‌ستگیرکردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا کردویانه‌ته سه‌ر به‌غدا و باکوری پایته‌خت.
هه‌ڵمه‌ته‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌شێک بوون له‌و شاڵاوانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر چه‌کداره‌کانی ئه‌لقاعیده له عێراق.
له لایه‌کی دیکه، دوو سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌بی سوننه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هۆڵی په‌رله‌مانی عێراقیان به‌جێ هێشت و گوتیان هه‌تاوه‌کو ووته‌بێژی په‌رله‌مان مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی که سوننی‌یه پۆسته‌که‌ی وه‌رنه‌گرێته‌وه، ئه‌وان بۆ په‌رله‌مان ناگه‌ڕێنه‌وه.
جێی باسه، په‌رله‌مانی عێراقی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ده‌نگیاندا له‌سه‌ر لابردنی مه‌شهه‌دانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ق ڕه‌فتاری کردووه.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕۆژی شه‌ممه‌ش ڕایانگه‌یاند که‌وا 11 سه‌ربازییان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا کوژراون. به لایه‌نی که‌میشه‌وه، 71 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له مانگی شه‌ش‌دا گیانیان له ده‌ستداوه.